بنزیما بۆ یارییەكەی لیڤەرپوڵ یاریی دەكات؟



ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، بنزیما بەشداریی لە مەشقی بەكۆمەڵەكەی ئەمڕۆ هەینیدا نەكردووە و بە تەنیا مەشقی كردووە.


ڕۆژنامە ئیسپانییەكە دەڵێت، ئەستێرە فەرەنساییەكە لە بارێكی ماندووبوونی جەستەییدایە، ڕاسپاردەكانیش ڕوو لەوەن دووربخرێتەوە، تا ئاستی بۆ یارییەكەی لیڤەپوڵ باشتر ببێت كە سێ‌ شەممەی داهاتوو لەچوارچێوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان هەردوو تیپدا ئەنجام دەدرێت.

لای خۆیەوە، ئەنشیلۆتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بنزیما لەبەرامبەر ئۆساسۆنا بەردەست نابێت، چونكە لەڕووی جەستەییەوە ماندووە و پێمان باشە لە پشوودا بێت، تا بۆ یارییەكەی سێ‌ شەممە ئامادەبێت”.

بە وتەی ئەنشیلۆتی:”ئامادەنەبوونی بنزیما بەرامبەر بە ئۆساسۆنا، مانای ئەوە نییە تووشی پێكان بووە، گەر سبەینێ‌ ڕووبەڕووی لیڤەپوڵیش ببینەوە كەریم هەر ئامادە نابێت، چونكە من نامەوێت سەركێشی بكەم، دەبێت ئەوە ڕەچاوبكەین كە لە پێكان گەڕاوەتەوە”.

ڕاهێنەرەكەی ڕیاڵ مەدرید دەڵێت”تۆنی كروزی ئەڵمانی هێشتا بە تەواوەتی لە هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵە چاكنەبۆتەوە”.

عومرەكارێكی كوردستان لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
پێشت عومرەكارێكی كوردستان لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
پرۆسەی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی پێكرد
دواتر پرۆسەی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی پێكرد
ەیوەندیدار