زیلینسكی: بەسەر پۆتین و ڕووسیادا سەردەكەوین



ڤۆڵۆدیمێر زیلیسنكی سەرۆكی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت، كرملینی ڕووسیا وێرانكاریی هێنایە ئەوروپا.

زیلینسكی لەڕێی ڤیدیۆوە لەبەردەم كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش ڕایگەیاند”ئێمە پێویستمان بەوەیە بە زوویی چەكەكانمان ڕادەستبكرێت، دەبێت فڕۆكە جەنگییەكان بەزوویی بگەیەنرێنە ئۆكراینا”.

بە وتەی زیلینسكی:”كرملین وێرانكاریی بەسەر ئەوروپادا هێنا”، جەختیشی لەسەر پێویستی بوون بە ئەندامی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ كردەوە.

سەرۆكی ئۆكراینا بە ئامادەبوانی كۆنگرەی میونشنی ڕاگەیاند:”سازش لەسەر ڕزگاركردنی هەموو خاكی ئۆكراینا لە داگیركاریی ڕووسی ناكرێت، ئەو بڕوای بە توانای وڵاتەكەی هەیە لە هێنانەدی سەركەوتن بەسەر ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا و لایەنگرانی”.

 

پرۆسەی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی پێكرد
پێشت پرۆسەی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی پێكرد
زانكۆی سلێمانی لەبارەی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەكان ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر زانكۆی سلێمانی لەبارەی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەكان ڕوونكردنەوە دەدات
ەیوەندیدار