ئێران ڕەتی دەكاتەوە سەرۆكی نوێی رێكخراوی قاعیدە وڵاتەكەیاندا بێت



وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، هیچ بەرپرسێكی نوێی قاعیدە لە وڵاتەكەیاندا بوونی هەبێت و ئامۆژگاری بەرپرسانی كۆشكی سپی دەكات ، كە هەواڵی ناڕاست لەسەر وڵاتەكەی ڕابگرن.

دوای ئەوەی ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، رێكخراوی قاعیدە سەرۆكی نوێی دیاریكردووە و سەرۆكە نوێیەكەشیان نیشتەجێی ئێرانە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتەر رەتیكردەوە سەرۆكی نوێی رێكخراوی قاعیدە لە وڵاتەكەیان بوونی هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەر نووسیویەتی:”ئامۆژگاریم بۆ بەرپرسانی كۆشكی سپی ئەوەیە، كە یاری هەراسانكردنی ئێران رابگرن، هەواڵ دروستكردن دەربارەی سەركردەی قاعیدە و بەستنەوەی بە ئێران، كارێكی پێكەنیناوییە”.

دەستەی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق: سلێمانی دەكەوێتە ناوچەی سێگۆشەی بوومەلەرزەوە
پێشت دەستەی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق: سلێمانی دەكەوێتە ناوچەی سێگۆشەی بوومەلەرزەوە
لە عیراق باندێك بە تۆمەتی ساختەكردنی دراو دەستگیركرا
دواتر لە عیراق باندێك بە تۆمەتی ساختەكردنی دراو دەستگیركرا
ەیوەندیدار