دەستەی چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق: سلێمانی دەكەوێتە ناوچەی سێگۆشەی بوومەلەرزەوە



دەستەی گشتی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی دوورە لەكارەساتی هاوشێوەی توركیا و سوریا و ئێران، ئەو ناوچانەش دەستنیشان دەكات كە بە سێگۆشەی بوومەلەرزە ناسراون لە عیراقدا “ناوچەكانی سلێمانی كە بەشێكیان چەمچەماڵ و كەلار، خانەقین، مەندەلی لە دیالە، بەدرە لە واست” دەگرێتەوە.

عامر جابری ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە، زۆربەی ئەو وڵاتانەی كە كارەساتی سروشتییان تێدا ڕوودەدات، دەریای گەورە و ناوچەی شاخاوی زۆر فراوانەكانیان هەیە، كە تێیدا جوڵەی بەرد و توێكڵی زەوی هەمیشە زۆرە، هەر بۆیە سەرجەم ئەو بومەلەرزانەی لەرابردو لە عێراق تۆماركراون نەگەیشتون بەگوڕی زیاتر لە 4 پلەی رێختەر.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو بومەلەرزانەی كە لەهەردوو وڵاتی دراوسێی ئێران و توركیا ڕودەدەن، دەنگدانەوەیەكی كەمیان لەسەر عێراق دەبێت، هەرچەندە عێراق دەكەوێتە سەر پلێتی بومەلەرزەیی لە زنجیرە چیای زاگرۆس كە هاوسنورە لەگەڵ باكوری توركیا و لە باكوری ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنورە لەگەڵ باشوری ئێران.

ئاشكراشیكردووە، كە دەستەكەیان ئەو ناوچانەیان دەستنیشان كردووە، كە بە سێگۆشەی بومەلەرزە لە عیراق ناو دەبرێن، كە ئەوانیش “ناوچەكانی سلێمانی كە بەشێكیان چەمچەماڵ و كەلار، هەروەها خانەقین، مەندەلی لە دیالە، بەدرە لە واست”دەگرێتەوە.

بانكی جی پی مۆرگان؛ زیانەئابورییەكانی بوومەلەرزەكانی توركیا بە 25 ملیار دۆلار خەمڵاندووە
پێشت بانكی جی پی مۆرگان؛ زیانەئابورییەكانی بوومەلەرزەكانی توركیا بە 25 ملیار دۆلار خەمڵاندووە
ئێران ڕەتی دەكاتەوە سەرۆكی نوێی رێكخراوی قاعیدە وڵاتەكەیاندا بێت
دواتر ئێران ڕەتی دەكاتەوە سەرۆكی نوێی رێكخراوی قاعیدە وڵاتەكەیاندا بێت
ەیوەندیدار