سامانە سروشتییەكان لەسەر “فرشتنی نەوت بە تانكەر بە ئیسڕائیل” هاتەدەنگ



 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەتووندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەت دەكەینەوەو بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن، ئەم بانگەوازە جەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو هەلە زێڕینەیە، كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ڕەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نەوتی هەرێم بە تەواوی لە رێگای بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردەی دەکات و هەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە
لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند كەسێك لەدەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوەو بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت. ئێمە لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەتووندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەت دەكەینەوەو بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین. هەموو ئەم لێدوان و بانگەوازانە هیچ بنەما و راستییەكی تێدا نییە ، لەكاتێكدایە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن ، ئەم بانگەوازە جەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان. وەزارەتی سامانی سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە کە نەوتی هەرێم بە تەواوی لە رێگای بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردەی دەکات و هەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.

بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا كەمتر لە 422 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە
پێشت بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا كەمتر لە 422 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە
“عێراق لە دابەزانی بەهای دۆلار دوو بژاردەی لەبەردەمدایە”
دواتر “عێراق لە دابەزانی بەهای دۆلار دوو بژاردەی لەبەردەمدایە”
ەیوەندیدار