“عێراق لە دابەزانی بەهای دۆلار دوو بژاردەی لەبەردەمدایە”


ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر بە دۆلار دەبێتە هۆی زیادبوونی كورتهێنانی بودجە بەڕێژەی نزیكەی 10 بۆ 15 ترلیۆن دینار بەو مەرجەی نرخی بەرمیلێك نەوت لە نزیكەی 70 دۆلار بێت لە بودجەدا.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یاسای كارگێڕی دارایی ڕێگە بە حكومەت نادات كورتهێنانی بودجە 3% تێپەڕ بكات، كە بەو هۆیەوە لە هەموو بارەكاندا نابێت لە 15 ترلیۆن دینار تێپەڕ بكات، بەڵام لە ڕاستیدا ئێستا ئاستی كورتهێنان گەیشتۆتە 60 ترلیۆن دینار پێش گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە 146 هەزارەوە بۆ 130 هەزار دینار، بۆیە بەم دابەزاندنەی نرخی ئاڵوگۆڕ بڕی 10 بۆ 15 ترلیۆن دیناری دیكە كورتهێنان زیاد دەكات.

وتیشی، “حكومەت لەنێوان دوو بژاردەدایە، كە یەكەم ئەوەیە ئەبێت فشار بخاتە سەر خەرجییەكان لەڕێگەی سڕینەوەی هەندێك بڕگەی بودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنان یان دووەم بژاردە ئەوەیە دەبێت حكومەت ڕازی بێت بە زیادبوونی ئاستی كورتهێنانی بودجە لە 60 ترلیۆن دینارەوە بۆ 75 ترلیۆن دینار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت ناتوانێت پەنا بۆ قەرز لە بانكە ناوخۆییەكان ببات، چونكە خۆی لە بنەڕەتدا قەرزداریانە، چونكە حكومەت و بانكە ئەهلییەكان هاوشێوەی یەكترن لەو ڕۆڵەی دەیگێڕن، چونكە حكومەت هەڵدەستێت بە ڕەخساندنی هەلی كار لەڕێگەی پڕۆژەكانەوە بە بودجەی وەبەرهێنان و بانكەكانیش هەلی كار دەڕەخسێنن لە كەرتی تایبەت لەڕێگەی پێدانی قەرزی ئاسان.

جەمال كۆچەر وتی، ” ئەگەر حکومەت مەیلی ئەوەی هەبێت نەختینەیی لەو بانکانە بکشێنێتەوە، ئەوا بارگرانی دەکات بە زیادبوونی قەرز، هەروەها كۆتوبەندی بانکەکان دەکات بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و بەم شێوەیە فشارەکان دەگوازرێتەوە بۆ حکومەت، کە مەیلی دامەزراندن زیاد دەكات”.

دەربارەی نرخی نەوت ئاشكرای كرد، خەمڵاندنەکانی بودجە نزیکەی ٧٠ دۆلار دەبێت، تەنانەت بە نرخە نزمەکانیشەوە، بۆیە حکومەت ناچار دەبێت لە یەدەگی بانکی ڕاكێشێت، وەک لە بودجەکانی پێشوودا ڕوویدا، چونكە بودجەی بەكاربردن جێگیرە، بەڵام بودجەی وەبەرهێنان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆیە ئەگەر حکومەت ئەو بژاردەیە هەڵبژێرێت، كە خەرجییەکان کەم بکاتەوە، ڕەنگە هەندێک پڕۆژە بگوازرێنەوە بۆ بودجەی تەواوکەر یان بودجەی دواتر بە هیوای ئەوەی نرخی نەوت بەرزبێتەوە.

سامانە سروشتییەكان لەسەر “فرشتنی نەوت بە تانكەر بە ئیسڕائیل” هاتەدەنگ
پێشت سامانە سروشتییەكان لەسەر “فرشتنی نەوت بە تانكەر بە ئیسڕائیل” هاتەدەنگ
كوڕ و باوكێك لە دوای 5 ڕۆژ لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكە ڕزگاركران
دواتر كوڕ و باوكێك لە دوای 5 ڕۆژ لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكە ڕزگاركران
پەیوەندیدار