شاندێكی حكومەتی هەرێم بەمزوانە دەچێتە بەغدا



حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەغدا دەكاتەوە، و دەڵێت بەم نزیكانە شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی پایتەخت دەكات بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگ بەمەبەستی گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەبارەیانەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن، بەم نزیكانەش سەردانی پایتەخت دەكرێت، دیدگایەكمان هەیە، ئەویش پشتبەستنە بە دەستووری عێراق”.

بە وتەی جوتیار عادل:”ئێمە بەردەوامین لە كۆبوونەوەكان لەگەڵ حكومەتەكەی سودانی، لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتوون و هەندێكی تر ناكۆكی لەبارەیانەوە هەیە”، ئاماژەی بە چەند بڕگەیەكی گرنگی نێو بەرنامەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش كرد كە “یاسای نەوت و غاز لەخۆدەگرێت”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت:”چەند پرسێكی گرنگ هەن كە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، لەوانە ماددەی 140، بودجە، ئاسایش، ڕێككەوتنی شنگال، و چەند پرسێكی تر، كە كاردەكەن بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەبارەیانەوە”.

حاجی ڕەسوڵ بارزگانی ناوداری سلێمانی بەبڕی ١٢٥ هەزار دۆلار هاوكاری كەمپینی هاوخەمتانین دەكات
پێشت حاجی ڕەسوڵ بارزگانی ناوداری سلێمانی بەبڕی ١٢٥ هەزار دۆلار هاوكاری كەمپینی هاوخەمتانین دەكات
هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە
دواتر هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار