هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە بەستەڵەك و شەختە لەرێگاوبانەكانی ناوچە شاخاوییەكان دروستبووە و ئاستەنگی مەترسیداری بۆ شۆفێریكردن دروستكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران و هاووڵاتیانی ئاگادار دەكاتەوە، كە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە و دروستبوونی بەستەڵەك و شەختەی بەستەڵەكی له شەقام و رێگاوبانەكانى ناوچە شاخاوییەكان، لە ئێستادا گرفتی بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئێستادا چوون و هاتن ئاستەنگی بۆ دروست بووە و بۆ ئەوەی توشی گرفتی هاتووچۆیی نەبن لەبەر پێویستی زۆر نەبێت ئەو ڕێگانە بە كار مەهێنن.

شاندێكی حكومەتی هەرێم بەمزوانە دەچێتە بەغدا
پێشت شاندێكی حكومەتی هەرێم بەمزوانە دەچێتە بەغدا
فاروقی مەلا مستەفا به بڕێكی زۆر پارە هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین-ی كرد
دواتر فاروقی مەلا مستەفا به بڕێكی زۆر پارە هاوكاری كەمپەینی هاوخەمتانین-ی كرد
ەیوەندیدار