تیمی تەندروستی هەرێم بەرەو توركیا بەڕێكرا





وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە تیمی فریاگوزاری و پزیشك و كارمەندان بە ئەنبوڵانس و دەرمانەوە بەرەو توركیا بەڕێكەوتن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتن و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی و ئەمبوڵانس و بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی بەڕێککەوت بۆ وڵاتی تورکیا.

ڕاشیگەیاندووە، بەڕێكەوتنی ئەو تیمانە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانیانی بوومەلەرزەكەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا چەند بوومەلەرزەیەكی بەهێز خاكی توركیا و سوریایان هەژاند و بەهۆیەوە بە سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بە هەزارانی دیكەش بریندار بوون و بە سەدان باڵەخانە ڕووخاون.

لە ئێستاشدا تیمە فریاگوزارییەكان لە هەوڵی هێنانە دەرەوەی هاووڵاتیانی ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانەكانن و چەندین وڵاتیش ئامادەیی هاوكارییان دەربڕیوە.

ڕاوێژكارێكی سودانی: بەپێی پێشنیارەكەی بانكی ناوەندی دۆلار دادەبەزێت
پێشت ڕاوێژكارێكی سودانی: بەپێی پێشنیارەكەی بانكی ناوەندی دۆلار دادەبەزێت
بانكی ناوەندی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار دەردەكات
دواتر بانكی ناوەندی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار دەردەكات
ەیوەندیدار