ڕاوێژكارێكی سودانی: بەپێی پێشنیارەكەی بانكی ناوەندی دۆلار دادەبەزێت



زیا ناسری ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، نرخی خەرجی دۆلار بەپێی پێشنیارەكەی بانكی ناوەندی دادەبەزێنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ناسری لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” ڕایگەیاند”بەپێی ئەو پێشنیارەی لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە پێشكەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كرا، نرخی خەرجی دۆلار دادەبەزێنرێت”.

بانكی ناوەندی پێشنیاری بۆ مەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار پیشكەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كردووە و لە حاڵەتی پەسەندكردنی پێشنیارەكەشدا، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا لە ئاستێكی دیاریكراودا جێگیر دەبێت و كۆتایی بەم بەرز و نزمییەی ئێستا دێت كە بۆتە مایەی شڵەژانی بازاڕ و بەرزكردنەوەی نرخی كاڵا و پێداویستییەكان.

نرخی دۆلار لەم ئاستەدا دەگیرسێتەوە
پێشت نرخی دۆلار لەم ئاستەدا دەگیرسێتەوە
دواتر تیمی تەندروستی هەرێم بەرەو توركیا بەڕێكرا
ەیوەندیدار