لەئامەد 100 كەس لە ژێر باڵەخانەیەكی ڕووخاودان



 

لە سنووری شاری ئامەدی باكووری كوردستان لە ژێر باڵەخانەیەكی داڕووخاودا زیاتر لە 100 كەس ماون و هەوڵی ڕزگاركردنیان دەدرێت لەلایەن تیمەفریاگوزارییەكانەوە.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە، لە باڵەخانەیەكی 7 بۆ 8 نهۆمی لە ناوچەی رەزانەی شاری ئامەد داڕووخاوە و زیاتر لە 100 كەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكەدان.

لە ناوچەی پەزارچەك لە پارێزگەی مەڕەش بەلایەنی كەمەوە 140 باڵەخانە هەرەسیان هێناوە و تا ئێستا تەرمی 23 كەس دۆزراونەتەوە و 420 كەسیش بریندارن، ئەم ناوچەیە ناوەندی بوومەلەرزەیەكی 7.4 پلەی ڕێختەر بوو كە زۆرینەی شارەكانی باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و بەشێكی توركیا و سووریای گرتەوە و لە هەرێمی كوردستانیش هەستی پێكراوە.

لە پارێزگەی ڕەحا لە باكووری كوردستان 16 باڵەخانە ڕووخاون، 10 كەس لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەكان گیانیان لەدەستداوە و 110 كەسیش بریندارن.

لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان تا ئێستا 51 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە بەراییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا 237 كەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە 639 كەسیش بریندار بوون.

پارێزگاری ماڵاتیا، خوڵوسی شاهین ئاماژەی بەوە كرد، تا ئێستا ٢٣ كەس بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە و٤٢٠ كەس برینداربوون و ١٤٠ بیناش داڕووخاون.

پارێزگاری عەنتاب، داود گول ڕایگەیاند، ”لە ساتی ڕوودانی بوومەلەرزەكەوە ٦٥٧ هەواڵمان پێگەیشتووە، هەڵسەنگاندن بۆ هەمووی كراوە، لە سەرانسەری پارێزگاكەدا ٥٣١ داڕووخان روویداوە”.

حكومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ هاوكاری باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند
پێشت حكومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ هاوكاری باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند
لە كاتی بوومەلەرزەدا چۆن خۆت دەپارێزیت؟
دواتر لە كاتی بوومەلەرزەدا چۆن خۆت دەپارێزیت؟
پەیوەندیدار