حكومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ هاوكاری باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند



 

دوای ئەوەی لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بوومەلەرزە ڕوویدا و بەهۆیەوە سەدان كەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیكەش بریندار بوون، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە لە هەوڵەكانی رزگاركردنی ئەو كەسانەدا هاوكار بێت كە بەهۆی بوومەلەرزەوە كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شووباتی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بوومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، بیر و هۆشمان لای خێزانی قوربانیان و بریندارانە كە بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردووەوە لە سەرتاسەری ناوچەكەدا زیانیان بەركەوتووە.

دەشڵێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە لە هەوڵەكانی رزگاركردندا هاوكار بێت.

هاوكات مەسعود بارزانی لە تویتێكدا نووسیویەتی، “سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی ئەم بەیانییەی توركیا و سووریا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەم و ئازاریان دەزانم. هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەڕێوبەرایەتیی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر شاری مەڕەشی هەژاندووە.

شاری مەڕەش دەكەوێتە باكووری كوردستان بوومەلەرزەكە زۆربەی ناوچەكەی گرتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، تاوەكو ئێستا لە باكووری كوردستان و توركیا 76 كەس گیانیان لەدەستداوە و لە رۆژئاوای كوردستان و سووریاش 117 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەرز بووەوە
پێشت ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەرز بووەوە
لەئامەد 100 كەس لە ژێر باڵەخانەیەكی ڕووخاودان
دواتر لەئامەد 100 كەس لە ژێر باڵەخانەیەكی ڕووخاودان
ەیوەندیدار