كۆمپانیای گوگڵ 12 هەزار كارمەند دەردەكات



كۆمپانیای گوگڵ 12 هەزار كارمەند دەردەكات، ئەوەش ناڕەزایی كامەندانی لێكەوتەوە و نزیكەی 30 كارمەندی كۆمپانیای گوگڵ لەبەردەم نووسینگەی كۆمپانیاكە لە مەنهاتنی نیویۆركی ئەمریكا دژی دەركردنیان خۆپێشاندانیان كرد.

ئەوەش دوای ئەوەی ئیمەیڵیان بۆ نێردراوە كە چیدیكە گوگڵ پێویستی پێیان نییە و دەریان دەكات.

ئەلبێرت دیڤۆر، ئەندازیاری سۆفتوێر دەڵێت، گوگڵ خاوەنی پارەیەكی زۆرە، پێموایە زۆربەی هاوكارانم وا هەست دەكەن كە فرۆشراون. ئێمە نازانین لە داهاتوودا چی روودەدات.

رۆژی 3ی شووباتی 2023 كۆمپانیای گوگڵ بڕیاریدا 12 هەزار كارمەند بنێرێتەوە ماڵەوە كە 6%ی هێزی كاری كۆمپانیای گوگڵ پێكدەهێنێت.

ڕووداوەكە لە كاتێكدایە كۆمپانیای گووگڵ لە چارەكی چوارەمی ساڵی 2022دا 59 ملیار دۆلار داهاتی پەیدا كردووە. چارەكی چوارەمی ساڵی 2021 داهاتی ریكلامی كۆمپانیاكە 61.2 ملیار دۆلار بووە، واتە 2.2 ملیار دۆلار كەمیكردووە.

چارەكی كۆتایی ساڵی 2022، داهاتی كۆمپانیای گوگڵ كەمیكردووە، شارەزایانی كۆمپانیای گووگڵ پێیان وایە ئەگەر ئەو 12 هەزار كارمەندە نەنێرنەوە ماڵەوە، ئەوا گەشەی داهاتیان وردە وردە روو لە كەمی دەكات.

داهاتی كۆمپانیای گووگڵ لەم ساڵانەی دواییدا ساڵ بە ساڵ زیادیكردووە. ساڵی 2019 داهاتی كۆمپانیاكە 161 ملیار دۆلار بووە، ساڵی 2020 بۆ 182 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و ساڵی 2021 بۆ 257 ملیار دۆلار زیادیكردووە. ساڵی 2022ش بەگشتی بۆ 283 ملیار دۆلار زیادیكردووە.

بۆڵتن: شۆڕشی ژینا پێویستيی گۆڕانكاری، لە ئێران دەرخست
پێشت بۆڵتن: شۆڕشی ژینا پێویستيی گۆڕانكاری، لە ئێران دەرخست
ڕەوشی كورد لە كۆنفڕانسێكدا لە ئیستەنبوڵ تاووتوێدەكرێـت
دواتر ڕەوشی كورد لە كۆنفڕانسێكدا لە ئیستەنبوڵ تاووتوێدەكرێـت
ەیوەندیدار