بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە 30 كەس بریندار بوون



لەشاری دیاربەكری باكووری كوردستان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێك 30 كەس برینداربوون و برینی چواریان سەختە.

ڕووداوەكە لەسەر رێگای سەرەكی دیاربەكر-ئورفا، ڕوویداوە بەهۆی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە، پاسەكە لە كۆنترۆڵی شۆفێرەكەی دەرچووە، لە ڕێگاكە لایداوە و كەوتووەتە خوارەوە و وەرگەڕاوە.

لە ئەنجامی رووداوەكەدا 30 كەس برینداربوون كە برینی چواریان سەختە. هاوكات ژمارەیەك لە سەرنشینەكان كە گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەكانەوە لە پاسەكە دەرهێنران و بریندارەكان بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەكانی شارەكە گوازرانەوە، تیمەكانی پۆلیس، جەندرمە، تەندروستی، ئافاد و ئاگركوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كران.

ڕەوشی كورد لە كۆنفڕانسێكدا لە ئیستەنبوڵ تاووتوێدەكرێـت
پێشت ڕەوشی كورد لە كۆنفڕانسێكدا لە ئیستەنبوڵ تاووتوێدەكرێـت
ئەمریکا باڵۆنە چینییەکەی خستە خوارەوە
دواتر ئەمریکا باڵۆنە چینییەکەی خستە خوارەوە
ەیوەندیدار