ئەمریکا باڵۆنە چینییەکەی خستە خوارەوە



ئەمریکا ئەو باڵۆنە چینییەی خستە خوارەوە کە دوو رۆژ بوو هاتبووە ئاسمانی وڵاتەکەی
ئەمریكا خستنەخوارەوەی ئەو باڵۆنە چینییەی راگەیاند، كە ماوەی دوو رۆژ بوو هاتبووە كایەی ئاسمانیی ئەو وڵاتە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، هێزەکانیان باڵۆنە چینییەکەیان لە ئاسمانی زەریا ئەتڵەسی لە کەناراوەکانی کارۆلاینای باشور خستووەتە خوارەوە

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی باڵۆنەکەوە نەخستووەتە ڕوو بەڵام تەنها ئەوەی راگەیاندووە كە دوای خستنەخوارەوەی، ئەگەری زۆر هەیە بكەوێتە ناو زەریای ئەتڵەسییەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر بەهۆی نزیكبوونەوەی باڵۆنە چینییەكە بۆ كایەی ئاسمانیی ویلایەتی كارۆلاینای باكوور، سێ فڕۆكەخانە لە هەردوو ویلایەتی كارۆلاینای باكوورو باشوور، گەشتە ئاسمانییەكانیان راگرت.

بەرپرسانی چینیش لە بارەی باڵۆنەکەوە رایانگەیاندبوو، باڵۆنەكە بۆ لێكۆڵینەوەی كەشناسی بەكاردەهێنرێت، بەڵام بەهۆی رەشەباوە، بە هەڵە چووەتە نێو كایەی ئاسمانیی ئەمریكاوە.

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە 30 كەس بریندار بوون
پێشت بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە 30 كەس بریندار بوون
چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە
دواتر چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە
پەیوەندیدار