وادەی یاریی كلاسیكۆی جامی پادشای ئیسپانیا ڕاگەیەندرا



یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، وادەی هەردوو یاریی كلاسیكۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە خولی نیوەی كۆتایی پێشبڕكێی جامی پادشای ئیسپانیا، ڕادەگەیەنێت.

دوێنێ‌ دوو شەممە، تیر و پشكی خولی پێش كۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە مەدرید ڕاكێشرا و لە ئاكامدا ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەریەكەوتن و ئەتلیتیكۆ بیلباو و ئیسپانیولیش لەگەڵ یەكتر یاریی دەكەن.

ئەژماری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر تویتەر وادەی هەردوو یارییەكەی بڵاوكردەوە كە بەمشێوەیەیە:

یاریی ڕۆیشتن لە پێنج شەممە 2ی ئاداری 2023 لە یاریگای “سانتیاگۆ برنابیۆ” لە كاتژمێر (21:00) بە كاتی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

یاریی گەڕانەوە لە ڕۆژی چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 لە یاریگای “كامپ نۆ” لە كاتژمێر (22:00) بە كاتی ئیسپانیا بەڕێوەچێت.

 

 

 

یەدەگی بانكی ناوەندی عیراق گەیشتە 115 ملیار دۆلار
پێشت یەدەگی بانكی ناوەندی عیراق گەیشتە 115 ملیار دۆلار
ڕووسیا هێرشی گشتی و هەمەلایەنە دەستپێدەكات
دواتر ڕووسیا هێرشی گشتی و هەمەلایەنە دەستپێدەكات
ەیوەندیدار