زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە



بەپێی نوێترین راپۆرتی پێگەی (Webometrics) لە ساڵی 2023 دا بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمە و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی پێنجەمدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش چەندین پلە چۆتە پێشەوە، كە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی بەرزبۆتەوە.

زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی لیستی نوێی پێگەی (Webometrics)، كە لەنوێترین ِراپۆرتی ئەمساڵیدا بڵاویكردوەتەوە، تێیدا بەپێی زۆری ( citation)ی مامۆستایانی زانكۆكان ڕیزبەندی بۆ زانكۆكان كردوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە 2023 دا (45231)، سایتەیشتنی هەبووە، كە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ بەرەوپێشچوونی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش.

سایتەیشن واتە مامۆستایانی ئەو زانكۆیە لە (Google Scholar) توێژینەوەكانیان لەو ساڵەدا زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە و كەسانی تر بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ توێژینەوەكانیان، وەكو سەرچاوە توێژنەوەی بڵاوكراوەی ئەو مامۆستایانەیان لە (Google Scholar)، وەرگرتووە و لە تۆێژینەوەكانیاندا بەكاریانهێناوەتەوە.

ڕیزبەندی (وێبۆمیتریكیس) لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی، كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات.

زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، زانكۆكەیان ساڵانە ڕیكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆمار دەكات، بۆ ئەمساڵیش بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆك و ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی و پەرۆشی و دڵسۆزی مامۆستایان و فەرمانبەرەكان توانی باشترین ریكۆرد لەسەر ئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ تایبەت و حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا لە پلەی یەكەمدا بێت لە ڕیزبەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

No photo description available.

توركیا: هاتنەناوەوەی سوید و فنلەندا بۆ ناتۆ پەسەند ناكەین
پێشت توركیا: هاتنەناوەوەی سوید و فنلەندا بۆ ناتۆ پەسەند ناكەین
پاسپۆرتی عیراقی خراپترینە
دواتر پاسپۆرتی عیراقی خراپترینە
ەیوەندیدار