پاسپۆرتی عیراقی خراپترینە



بەپێی ڕیزبەندی جیهانی پاسپۆرتی وڵاتان كە لەلایەن دەستەواژەی “هینلی”بڵاوكراوەتەوە، پاسپۆرتی عیراقی لە ڕیزبەندی كۆتایی پاسپۆرتەكاتی وڵاتانی عەرەبیدا دەركەوێت و لە دوای پاسپۆرتی سوری و یەمەنی و سۆماڵییەوەیە.

بەپێی دوایین ڕیزبەندی جیهانی پاسپۆرتە بەهێزەكان بۆ ساڵی 2023، پاسپۆرتی عیراقی لە پلەی كۆتایی وڵاتانی عەرەبیدا دەركەوێت و لە دوای پاسپۆرتی وڵاتانی سوریا و یەمەن و سۆماڵەوەیە.

كەناڵی جەزیرەی قەتەری، گرافیكێكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا بەهێزترین پاسپۆرت لە نێوان وڵاتە عەرەبییەكاندا دەخاتەڕوو كە پاسپۆرتی ئیماراتییە و هەڵگری پاسپۆرتەكە دەتوانێت گەشت بۆ 100 وڵاتی جیهان بكات، دوابەدوای ئیماراتیش پاسپۆرتی قەتەرییە كە هەڵگرانی دەتوانن گەشت بۆ 97 حەوت وڵات بكەن، لە پلەی سێیەمی بەهێزترین پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبیش، پاسپۆرتی دەوڵەتی كوێتە و هاووڵاتیانی دەتوانن گەشت بۆ 87 وڵات بكەن لە جیهاندا.

ساڵانە ڕیزبەندی جیهانی بەهێزترین پاسپۆرتەكانی جیهان بڵاودەكرێتەوە و بەردەوامیش پاسپۆرتی عیراقی لە نێوان لاوازترین ئەو پاسپۆرتانەدا دەركەوێت كە هەڵگرانی دەتوانن بۆ كەمترین وڵاتی جیهانی بە پاسپۆرتەكەیان گەشت بكەن، لە دوایین ڕیزبەندیشدا دەركەوێت كە هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی دەتوانن تەنیا بۆ 29 وڵاتی جیهان گەشت بكەن.

 

 

زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە
پێشت زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە
سودانی لەبارەی نرخی دۆلار پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات
دواتر سودانی لەبارەی نرخی دۆلار پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات
ەیوەندیدار