گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی ڕەشكە و شێوازی بەكارهێنانی



پسپۆرێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، خواردنی ڕەشكە بەرگری جەستە بەهێز دەكات و ڕێگە بە تووشبوون بە كۆمەڵێك بەكتریا و ڤایرۆس نادات بە هۆی بوونی زەیتی سایمۆكینۆن ، كە دژە ئۆكسانێكی زۆر بەهێزە.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، ڕەشكە ڕۆڵێكی كارای هەیە لە دابەزاندنی كۆلیستڕۆڵی خراپ و كۆنتڕۆڵ كردنی بەرزی فشاری خوێن ، بۆیە زۆر بەسوودە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە و بۆریەكانی خوێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە نابێت نەخۆش لە خۆیەوە واز لە دەرمانەكانی بێنێت بێ ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشكەكەی چونكە ڕەشكە چەند سوودی زۆرە بەڵام نابێت یەكسەر و لە خۆتەوە وەك جێگرەوەی دەرمان مامەڵەی لەگەڵ بكرێت .

سوودەكانی :
١ — بەهێزكردنی بەرگری جەستە و ڕێگریكردن بە تووشبوون بە كۆمەڵێك بەكتریا و ڤایرۆس بە هۆی بوونی زەیتی سایمۆكینۆن كە دژە ئۆكسانێكی زۆر بەهێزە .
٢ — ڕۆڵێكی كارای هەیە لە دابەزاندنی كۆلیستڕۆڵی خراپ و كۆنتڕۆڵ كردنی بەرزی فشاری خوێن ، بۆیە زۆر بەسوودە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە و بۆریەكانی خوێن .
٣ — یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی نەخۆشی شەكرە ئەدات .
٤ — یارمەتی كەمكردنەوەی نیشانەكانی ڕەبۆ ئەدات وەك كۆكە و خیزەخیزی سنگ و تەنگەنەفەسی ، هەروەها یارمەتی باشتر كاركردنی سیەكان ئەدات ، هەروەها یارمەتی كەمكردنەوەی نیشانەكانی حەساسیەتی لووت ئەدات .
٥ — بەهێزكردنی یادەوەری و تەركیز و پاراستنی تەندروستی مێشك و دەمار .
٦ — بەهێزكردنی مووەكانی قژ و درێژكردنی مووەكانی و ڕێگری كردن له قژ ڕوتانەوە كاتێ زەیتەكەی بەكار بێت .
٧ — پاراستنی تەندروستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی و ڕێگریكردن لە زوو پیربوونی پێست و چرچ و لۆچی ، هەروەها سوودی هەیە لە چارەسەری عازەبە .
٨ — یارمەتی چارەسەر و كەمكردنەوەی نیشانەی نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەكان ئەدات .
٩ — بەهێزكردنی توانای سێكسی و زاوزێی هەر دوو ڕەگەز .
١٠ — سوودی زۆرە بۆ خانمانی دووگیان و كۆرپەله بە مەرجێك بڕێكی كەمی لێ بخورێت .
١١ — یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی كۆڵۆن و گەددە .
١٢ — یارمەتی چارەسەركردنی برین و سووتانەوەی گەددە ئەدات لەگەڵ بەهێزكردنی توانای بینین و پاراستنی تەندروستی چاو .
١٣ — یارمەتی دابەزاندنی كێش و ڕێگری كردن لە قەڵەوی ئەدات .
چەند زانیاریەكی گرنگ :
١ — نابێت نەخۆش لە خۆیەوە واز لە دەرمانەكانی بێنێت بێ ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشكەكەی چونكە ڕەشكە چەند سوودی زۆرە بەڵام نابێت یەكسەر و لە خۆتەوە وەك جێگرەوەی دەرمان مامەڵەی لەگەڵ بكرێت .
٢ — پێش نەشتەرگەری بە چەند ڕۆژێك نابێت بە كار بێت .
٣ — ئەو كەسانەی دەرمانی دژە خوێن مەیین بەكاردێنن وەك وارفارین و هیپارین بێ پرسی پزیشك نابێت بەكاری بێنن .
٤ — ئەو كەسانەی بەردەوام زەغتیان نزمە و زەغتیان دادەبەزێت باشترە بەكاری نەهێنن .
شێوازی بەكارهێنانی :
١ — چارەكە كەوچكی چا لە ڕەشكەی كوتراو بخرێتە ناو كووپێك ئاوی گەرمەوە و بە سكی ناشتا بخورێتەوە ، یا ڕۆژی دوو بۆ سێ جار پێش ژەمەكان ٫ دەتوانرێت كەوچكێك هەنگووینی تێ بكرێت یا نیو كەوچكی چا زەنجەبیلی هاڕاو .
٢ — یەك بۆ دوو قەترە لە زەیتی ڕەشكە بخرێتە ناو كوپێك ئاوی گەرمەوە و بخورێتەوە بە سكی ناشتا یا پێش ژەمەكان ، بە هەمان شێوە دەتوانرێت هەنگوین و زەنجەبیلی هاڕاوی تێ بكرێت .
٣ — بە كارهێنانی زەیتەكەی بۆ چارەسەی قژ ڕوتانەوە وچارەسەری عازەبە لە ڕێگای ماسكی پێشتر ئامادەكراوی كارگە و بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕی پێست دەكرێت .
٤ — ڕەشكە بكرێتە ناو نان و سەموون و ئیشی هەویر ، هەروەها دەكرێت چەند قەترەیەك بكرێتە ناو زەڵاتە و پێش ژەمەكان بخورێت .

ئۆكراینا ناوچەیەكی ڕووسیا بۆردومان دەكات
پێشت ئۆكراینا ناوچەیەكی ڕووسیا بۆردومان دەكات
سەرۆكی چیچان: لەو كەسەی قورئانی سوتاند خۆشنابم
دواتر سەرۆكی چیچان: لەو كەسەی قورئانی سوتاند خۆشنابم
ەیوەندیدار