سەرۆكی چیچان: لەو كەسەی قورئانی سوتاند خۆشنابم


ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆكی چیچان ڕایدەگەیەنێت، راسمۆس باڵۆدانی دانیماركی سەرۆكی حزبی “هارد ڵاین” كە بە ئاشكرا قورئانی سوتاند، “تیرۆریستێكی ئاینییە و لەبەرامبەر ئەو كارەی كردى لێی خۆشنابم”.

قەدیرۆڤ لەڕێی كەناڵی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی “تێلیگرام” نوسیویەتی:”ئەو گەڕ و گرگنە دانیماركییە، ئەو كارەی بە تایبەتی لە دژی من كردووە. من چاو لە زۆرێك لەوانە دەپۆشم كە پێم دەوترێن و بەرامبەرم دەكرێن و لێیان دەبورم، بەڵام لەو تیرۆریستە ئاینییە خۆشنابم، وەك چۆن ملیارێك و پێنج سەد ملیۆن مسوڵمانی جیهان لێی خۆشنابن”.

بە وتەی سەرۆكی چیچان:”بەڵێ‌ بێگومان ئەو تیرۆریستێكی ئاینییە، سەبارەت بە من كەسانی وەها تیرۆریستی ڕاستەقینەن و دەبێت كۆمەڵگەی شیاو خۆی لەوانە دەربازبكات”.

لە 21ی ئەم مانگەدا، باڵۆدان كە ڕاستڕەوێكی توندڕەوە، لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە ستۆكهۆڵم قورئانی سوتاند، بەر لەوەش مۆڵەتی لە دەسەڵاتدارانی سويد وەرگرتبوو تا كارەكەی بكات”.

دواتر باڵۆدان هەڕەشەی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركيا كردبوو كە هەموو هەینییەك قورئانێك دەسوتێنێت، بەو هۆیەی توركیا ڕێگە بە چوونەناوەوەی سويد نادات بۆ ناتۆ.

دوای چەند كاتژمێرێكيش لەو هەڕەشەیە، باڵۆدان جارێكی تر لەبەردەم مزگەوتێك لە كۆبنهاگنی پایتەخت، قورئانی سوتاند.

گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی ڕەشكە و شێوازی بەكارهێنانی
پێشت گرنگترین سوودە تەندروستییەكانی ڕەشكە و شێوازی بەكارهێنانی
لەم ناوچەیەی هەرێم  سبەی كرایە پشوو
دواتر لەم ناوچەیەی هەرێم سبەی كرایە پشوو
پەیوەندیدار