دی ماریا یوڤانتۆس بەجێدەهێڵێت



ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا، باس لە نزكیبوونەوەی ڕۆیشتنی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یۆڤانتۆس دەكەن لە تیپەكەی لە دوای كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە.

بەپێی ڕۆژنامەی “لاجازیتا دیللو سپۆرت”ی ئیتاڵی، یانەی یوڤانتۆس بەنیازە كرێی یاريزانەكان بۆ وەرزی داهاتوو كەمبكاتەوە، ئەمەش دەبێتە مایەی تازەنەكردنەوەی بۆندەكەی دی ماریا كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی دێت.

هەروەها ڕۆژنامەكە دەڵێت، هەرچەندە دی ماریا بەرپرسیارێتی تيپەكەی لەئەستۆ گرتووە لەو دەمەی چۆتە ڕیزەكانی تیپەكە و لە بارێكی جەستەیی باشدا دەركەوتووە، دوای ئەوەی بۆ یەكەمجار لە 4 یاریی لەسەر یەك لەم وەرزەدا بەشداریی كرد، بەڵام ئایندەی یاريزانەكە دوورە لە تۆرینۆ.

لاجازیتا دیللو سپۆرت پێیوایە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە ڕەنگە دواساڵی یاریكردنی لەگەڵ یانەی رۆزاریۆ سەنتراڵی ئەرجەنتینی بێت، ئەو یانەی بووە مایەی پێشكەشكردنی یاریزانەكە بۆ جیهانی تۆپی پێ‌.

 

 

بانكی ناوەندی زیاتر لە 91 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 91 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
خشتەی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە
دواتر خشتەی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار