بانكی ناوەندی زیاتر لە 91 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 91 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی كەمتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی نائاسایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 91 ملیۆن و 500 هەزار و 748 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 48 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 43 ملیۆن و 100 هەزار و 748 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 13 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و13 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 144 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 167 هەزار دینار.

 

پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان ڕاگیرا
پێشت پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان ڕاگیرا
دی ماریا یوڤانتۆس بەجێدەهێڵێت
دواتر دی ماریا یوڤانتۆس بەجێدەهێڵێت
ەیوەندیدار