بانكی ناوەندی پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنێت



عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانەوە بڵاوكرایەوە”موحسین مەندەلاوی پێشوازی لە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد، مەندەلاوی لە چاوپێكەوتنەكەدا جەختی لەسەر پێویستی سەقامگیریی دارایی كردەوە، بە تایبەت نرخی خەرجی دۆلار لە بازاڕەكانی عیراق كە وادەكەی نزیكە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، جەختی لەسەر پابەندبوون بە ڕێكارە یاساییەكان و بە تایبەتی حەواڵە داراییەكان و پاراستنی ئابوری عیراق لە پێشێلكارییەكانی پێشوو، و پێویستی جێبەجێكردنی ڕێكارە جیهانییەكان و بەدواداچوون بۆ حەواڵەكان و كاریی بانكە تایبەتەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و ڕێگرتن لە سەرپێچییەكان كردەوە”.

نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”مەندەلاوی گوێی بۆ وردەكاریی پلانە دارایی و چاودێرییەكەی عەلاق گرتووە كە بانكی ناوەندی كاری لەسەر دەكات بۆ جێگركردنی نرخی دۆلار و چاودێریكردنی پرۆسە گومانلێكراوەكانی كڕینی دۆلار كە زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنن”.

 

 

فڕۆكەخانەی هەولێر: دۆلارەكەی بانكی ناوەندی نەگەیشتووە
پێشت فڕۆكەخانەی هەولێر: دۆلارەكەی بانكی ناوەندی نەگەیشتووە
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
ەیوەندیدار