دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات



 

وابڕیارە چوارشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2023ی لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، سبەینێ سێشەممە 31ی كانونی دووەمی 2023 چەكی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت بە بانكەكان و رۆژی چوارشەممە 1ی شوباتی 2023 مووچەكە دابەشدەكرێت

بە گوێرەی زانیارییەكان، پێدەچێت لە ڕۆژانی دواتردا خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوبكرێتەوە.

بانكی ناوەندی پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنێت
پێشت بانكی ناوەندی پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنێت
بەریتانیا هێزەكەی جارانی نەماوە
دواتر بەریتانیا هێزەكەی جارانی نەماوە
ەیوەندیدار