نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ



وێڕای بەرزبوونەوە و دابەزینی دراوەكە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی، ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار لە ئاستی 160 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك گیرسایەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ هەینی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 161 هەزار دینارە، نرخی كڕینەوەشی بە 160 هەزار و 500 دینارە.

بانكی ناوەندی عیراق، لە 19ی كانوونی یەكەمی 2020، بەشێوەیەكی فەرمی گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلاری ئەمریكایی بۆ هەر 100 دۆرێك بە 145 هەزار دینار دیاریی كرد، لە بودجەی دەوڵەتیش بۆ ساڵی 2021 كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا، نرخی دراوەكە لە 119 هەزاردینارەوە بۆ نرخە نوێیەكە گۆڕانكاریی بەسەرداهات.

 

عیراق هێزی زیاتر دەنێرێتە كەركوك
پێشت عیراق هێزی زیاتر دەنێرێتە كەركوك
ناوەڕۆكی چاوپێكەوتنەكەی نێوان سودانی و ماكرۆن
دواتر ناوەڕۆكی چاوپێكەوتنەكەی نێوان سودانی و ماكرۆن
ەیوەندیدار