عیراق هێزی زیاتر دەنێرێتە كەركوك



دوای زیادبوونی پەلامارەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سوپای عێراق بریاریدا هێزی پشتیوانی بۆ كەركوك ڕەوانە بكات.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكەوە بڵاو كرایەوە”قاسم محەمەدی فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی عێراق لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی كەركوك كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەكرا كە سوپای عێراق بەمەبەستی رێگرییكردن لە هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر كەركوك بڕیاریداوە هێزی پشتیوانی بۆ خێڵەكانی پارێزگاكە دابین بكات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بەمەبەستی پاڵپشتی كردنی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیش كە لە هەندێك ناوچەی باشووری كەركوك لە ئەركدان، سوپا جێگیر دەكرێتو لە كاتی پێویستیشدا دەتوانن پاڵپشتییەكە زیاتر بكەن”.

لە بەیاننامەكەدا زانیاریی لەبارەی ژمارەی هێزەكانی پشتیوانییەوە بڵاونەكراوەتەوە، تەنیا جەخت لەسەر رێگرتن لە رووداوە تیرۆریستییەكان كراوە كە لە ماوەكانی ڕابردوودا لە كەركوك زیادیان كردووە، بەپێویتسیش زانراوە لەو بارەیەوە ڕێكاری پێویست بگیرێتەبەر.

هەرێمی كوردستان ڕوو لە بەغدا دەكاتەوە
پێشت هەرێمی كوردستان ڕوو لە بەغدا دەكاتەوە
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ
دواتر نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ
ەیوەندیدار