نەوتەكەی عێراق بە خۆڕایی دابەش دەكرێت



دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاشكرای كرد، كە هەفتەی داهاتوو نەوتەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم، حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بێ‌ بەرامبەر بەسەر هاوووڵاتیان لەناو شار و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش دەكرێت”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەتی عێراق كاروانێكی 60 تەنكەر بە بڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، 30 تەنكەری بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە و 30 تەنكەری دیكەی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەبێت .

لای خۆشیەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، کاروانەکە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان و بڕەکەی دوو ملیۆن لیترە “بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتییانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشدەکرێت”.

بانكێك لە سلێمانی ئۆفەرێك بۆ خانەنشینان ڕادەگەیەنێت
پێشت بانكێك لە سلێمانی ئۆفەرێك بۆ خانەنشینان ڕادەگەیەنێت
زانیاریی نوێ‌ لەبارەی سەردانەكەی ماكگۆرك بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت
دواتر زانیاریی نوێ‌ لەبارەی سەردانەكەی ماكگۆرك بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت
ەیوەندیدار