بانكێك لە سلێمانی ئۆفەرێك بۆ خانەنشینان ڕادەگەیەنێت



بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی ئۆفەرێك بۆ خانەنشینان ڕادەگەیەنێت، ئەویش ئەوەیە مووچەکەت بۆ دێتە ماڵەوە بە ٥٠٠٠ دینار.

بانكی مەڵكەندی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆفەرێكی تایبەتی هەیە بۆ خانەنشینانی شارستانی لەڕێگەی نووسینگەكانییەوە، كە هەموو خانەنشینێک دەتوانێت داوا بکات مووچەکەی بۆ بڕواتە ماڵەوە واتە لە ماڵەوە مووچەکەی وەربگرێت بەبێ ئەوەی سەردانی بانک بکات.

ڕاشیگەیاندووە، خانەنشینەكە دەتوانێت لە کاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٣ لەسەر ڕەزامەندی خۆی داوا بکات فۆڕمێک تایبەت بە خۆی پڕ بکاتە، کە زانیاری کەسی خانەنشینی لەسەر نووسراوە واتە (ناو، ژمارەی ناسنامە، ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن، چەند زانیاریەکی تر).

ئاشكراشی كردووە، لەبەرامبەردا بڕی ( ٥٠٠٠ ) دیناری لێ وەردەگیرێت بۆ هەر مانگێك و ئۆفەرەكەش تەنها خانەنشینانی شارستانی دەگرێتەوە.

ڤیان سەبری لەبارەی نرخی دۆلارەوە هۆشداری دەدات
پێشت ڤیان سەبری لەبارەی نرخی دۆلارەوە هۆشداری دەدات
نەوتەكەی عێراق بە خۆڕایی دابەش دەكرێت
دواتر نەوتەكەی عێراق بە خۆڕایی دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار