لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەستی پێكرد



وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، دەست بە پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەكات بۆ مانگی تشرینی دووەم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتەكەوە بڵاوكرایەوە”دەست بە پارەداركردنی مووچەی وەزارەتەكان و ئەو لایەنانە كرا كە وابەستەی وەزارەت نیین بۆ مانگی تشرینی دووەم”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”فەرمانگەی ژمێریاری لەمڕۆ پێنج شەممەوە دەستیكردووە بە پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ هەموو وەزارەتەكان بۆ مانگی تشرینی دووەم”.

وەزارەتی دارایی داوای لە هەموو یەكەكانی خەرجی سەر بە وەزارەتەكان كرد، سەردانی بارەگای وەزارەت/ فەرمانگەی ژمێریاریی بكەن، بەپێی خشتەی سەردان كە پێشتر بۆ مەبەستی پارەداركردن پشی پێبەستراوە.

ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێكی پۆلیس و چەند ڕاوچییەك ڕوویدا
پێشت ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێكی پۆلیس و چەند ڕاوچییەك ڕوویدا
شیری خۆت بدە بە منداڵەكەت
دواتر شیری خۆت بدە بە منداڵەكەت