شیری خۆت بدە بە منداڵەكەت



پزیشكان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی و خۆراكی جەخت لە گرنگی شیرپێدانی سروشتی بە منداڵان دەكەنەوە و ڕایدەگەیەنن، بەرگری منداڵ بەهێز دەكات و تەندروستی و گەشەیەكی باشی پێ‌ دەبەخشێت.

دكتۆر تیشك محەمەد، پزیشكی پسپۆڕ چەند ڕێنماییەك بە دایكان دەدات تاوەكو شیری خۆیان بدەن بە منداڵەكانیان و دەڵێت: “ڕاستەوخۆ دوای لەدایكبوونی كۆرپەكەت، جگە لەشیری خۆت هیچ شتێكی تری پێ مەدە وەك (ئاو، شەكراو تەنانەت مەمكە وشكەش) مەگەر لەڕووی پزیشكیەوە هۆكارێك هەبێت.

1- بۆ یەكەم شیرپێدان دوای لەدایكبوون پێویستە دەستبەجێ كۆرپەكە بە ڕووتی بخرێتە سەرسنگی دایك (پێستیان بەریەكتر بكەوێت)، تەنانەت پێش ئەوەی كێشانە و پێوانەی سەر و باڵا و دەرزی (ڤیتامین k) بۆ بكرێت.

2- بۆ ئەوەی شیرەكە زۆر و بەردەوام بێت: لەهەر ژەمێكدا پێویستە هەردوو مەمك بدرێت بە منداڵەكە و لەو لایەوە دەست پێ بكرێتەوە كە دووەم جار خواردویەتی لەژەمەكەی پێشوتردا (بۆ نموونە: ئەگەر لەژەمی پێشودا كۆتاجار لای چەپی مژیبێت ئەوا لەژەمی تازەدا لە چەپەوە دەست پێ بكەرەوە).

3- هەرژەمێكی شیرپێدان ۲۰ خولەك زیاتری ناوێت و زۆربەی منداڵ بە ۱۰ خولەك تێرئەبن و تەنانەت هەندێكیان خەویان لێ ئەكەوێت لەدوای مژینی یەك لای مەمك.

4- واباشترە مەمكی لایەك بەتاڵ ببێت پێش پێدانی مەمكی لایەكەی تر.

5- لە نیوەی هەرژەمێكدا (نیوەی مابێت تێربخوات) و دووبارە لەكۆتایی هەمان ژەمدا پێویستە منداڵەكە بەرزبكرێتەوە بۆ شێوازی دانیشتن یان بدرێت بەسەرشانی دایكەكەدا بۆئەوەی ئەوهەوایەی قوتی داوە بێتە دەرەوە لە گەدە (قرقێنە بداتەوە).

لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەستی پێكرد
پێشت لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەستی پێكرد
كاتی چوونی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دیاریكرا
دواتر كاتی چوونی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دیاریكرا