نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە



هەڵکشانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە و ئۆنسەیەكیش لە دوو هەزار و 90 دۆلار نزیك دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ گەیشتە دوو هەزار و 88 دۆلار، لە دوای هەڵکشانە کتوپڕەکەی سەرەتای مانگ، ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بگاتە ئەو ئاستە.

ڕۆژی 4ی ئەم مانگە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە دوو هەزار و 144 دۆلار، بەڵام جارێکی دیکە بەرەوە هەزار و 980 دۆلار دابەزی.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ زیادبوونی خواست لەسەر قەواڵەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، کە ئەوەش بە ئاماژەیەك دادەنرێت بۆ ئەگەری ئەوەی بانکی فیدراڵی لە ساڵی داهاتوودا ڕێژەی سوود بەرزنەکاتەوە.

نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 394 هەزار دینار.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 454 هەزار دینار.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 515 هەزار دینار.

 

پەروەردە وانەبێژان دادەمەزرێنێت
پێشت پەروەردە وانەبێژان دادەمەزرێنێت
لیبریا: لەتەقینەوەیەکدا زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لیبریا: لەتەقینەوەیەکدا زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار