پەروەردە وانەبێژان دادەمەزرێنێت



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا بڕیار بۆ دامەزراندنی وانەبێژان دەدرێت بە شێوەی گرێبەست لە چوارچێوەی ئەو ٥٠ هەزار هەلی کارەی کە چەند مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە.

کەریم سەید، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، “وەزارەتەکەی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی ڕاگەیاندنی ناوی داواکاران بۆ دامەزراندنی وەک گرێبەست لە چوارچێوەی ئەو ٥٠ هەزار هەلی کارەی کە وەزارەتی پەروەردە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی لینکی ئەلیکترۆنی تایبەتەوە دەستیپێکرد”.

جەختیشی لەوە کردەوە، ” لە ئێستادا هیچ بڕیارێکی تایبەت نییە سەبارەت بە بڕوانەمەکان بۆ ئەو ٥٠ هەزار دامەزراندنە وەک گرێبەست”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”ئەو لیژنانەی بۆ بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دامەزراندنی دەرچووان وەک گرێبەست پێکهێنراون، بەچڕی کاردەکەن بۆ پێداچوونەوە و بەدواداچوون بۆ ناوی داواکاران”.

ناوبراو هیوای خواست کە ماوەی داهاتوو شایەتحاڵی بڕیارێکی تایبەت بێت سەبارەت بە ناوی ئەو کەسانەی وەرگیراون، بەو پێیەی لە ئێستادا وەزارەت ڕێکارەکانی تەواو نەکردووە.

سەبارەت بە دواکەوتنی ناوی دەرچووانی وەرگیراو کەریم سەید ڕوونیکردەوە، “ئەوە بۆ بەرژەوەندی داواکاران بووە، بۆئەوەی دامەزراندن لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوور بخرێتەوە و لەلایەن هەندێک کاندیدەوە نەقۆزرێتەوە”.

هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە
پێشت هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان زیادیان کردووە
نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
ەیوەندیدار