لیبریا: لەتەقینەوەیەکدا زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا



پۆلیسی لیبریا بڵاوی کردەوە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری سوتەمەنییەوە لەو وڵاتە لانی کەم ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی لیبریا بڵاوی کردووەتەوە ئەو بارهەڵگرەی گڕی گرتووە بەنزینی گواستووەتەوە و لەکاتی گڕگرتنیدا کەوتووەتە سەر ڕێگایەکی سەرەکی لە تۆتۆتا، کە ١٣٠ کیلۆمەتر لە مۆنرۆڤیای پایتەخت دوورە.

لایخۆیەوە دکتۆر فرانسیس کاتی بە ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆی وڵاتەکەی راگەیاند، زۆر قورسە ژمارەی قوربانیان بە دروستی دیاری بکەین، چونکە هەندێکیان بەتەواوەتی سوتاون و بوون بە خۆڵەمێش لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، تیمێکیان بەمەبەستی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا ناردووەتە شوێنی رووداوەکە، هاوکات، جێگری پشکنەری گشتی پۆلیسی نیشتمانی باسی لەوەکردووە “ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەهۆی سوتان برینداربوون” و پۆلیس بەردەوامە لە کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی ژمارەی ئەونەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

پۆلیس لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، کاتێک بارهەڵگرەکە وەرگەڕاوە و بەنزینەکەی ڕژاوە خەڵکی ناوچەکە دەستیان بە کۆکردنەوەی بەنزینە ڕژاوەکە کردووە دواتر لە ئەنجامی نا سەلامەتی ئەو کارەی کردوویانە ئاگر کەوتووەتەوە و توقینەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە کارەساتەکە دروست بووە.

نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
دوو وڵاتی دیکە بۆ شنگن زیاد کران
دواتر دوو وڵاتی دیکە بۆ شنگن زیاد کران
ەیوەندیدار