جەمال کۆچەر: زۆری خواست لەسەر دۆلار هۆکاری بەرزی نرخەکەیەتی



ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وێڕای گەیشتنی چەند کاروانێکی دۆلار بۆ بانکەکانی عێراق، بەڵام دۆلار لە بەهای هاوتەریبی خۆیدا ماوەتەوە و جێگیر نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد “زۆری خواستی هاووڵاتییان رێگرە لە جێگیربوونی نرخی دۆلار.”

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عەرەبیەکانی ڕاگەیاند، وێڕای  ئەوەی چەند کاروانێکی ملیۆن دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە بۆ بانکەکانی عێراق گوازرایەوە، بەڵام تا ئێستا بەهای دۆلار جێگیر نەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆری خواستی هاووڵاتییان بۆ دۆلار وایکردووە لەو نرخە بەرزەیدا بمێنێتەوە.

جەمال کۆچەر، باسی لەوەکرد، بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری جددی گرتووەتەبەر و هەوڵدەدرێت ناجێگیری بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەربکرێت.

هاوردەکردنی دۆلاری کاش لەلایەن عێراقەوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە ۱٠ ملیار دۆلاری بۆ دەنێردرێت بۆئەوەی خواست و پێویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە کە بەشێوەی کاش و حەواڵە دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتییان و بازرگانان.

ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە نرخی دۆلار سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوە و بانکی ناوەندیش لەپێناو سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر لە هەشت ڕێکاری گرتووەتەبەر.

 

سەرلەنوێ کاتێکی دیکە بۆ گەیشتنی 700 ملیارەکە ڕاگەیەندرا
پێشت سەرلەنوێ کاتێکی دیکە بۆ گەیشتنی 700 ملیارەکە ڕاگەیەندرا
دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە
دواتر دابەشکردنی نەوت لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار