سیروان بارزانی: بڕیاری سزادانی کۆڕەک تیلیکۆم کاتییە و چارەسەری دەکەین



بەڕێوەبەری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەبارەی سزادانی کۆمپانیاکەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:”بڕیاری سزادانەکەی ناڕەوایە و بڕیارێکی کاتییە، هەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە چڕکردووەتەوە”.

سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی مامەڵە دەکات و رێکارەکانیشی بەرامبەر کۆڕەک تیلیکۆم ناڕەوان و جێگەی نیگەرانین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆسیەی سزاکانی سەر کۆڕەک تیلیکۆمی رادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و داوایکردووە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بێلایەن پێکبھێنن و ئەوانیش ئامادەن ھەر قەرزێک کە لەسەریانە خەرجی بکەن، لەبەرامبەریشدا دەبێت مافەکانیان پێبدرێت.

“ھەوڵێک ھەیە بۆ شکاندنی کۆڕەک تیلیکۆم کە حەوت ملیۆن بەشداربووی لە وڵاتدا ھەیە، جەختیشیکردەوە بڕیاری سزادانی کۆمپانیاکەی کاتییە و لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە” بەڕێوەبەری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم وای وت.

سووریا سیستمی مووشەکی بۆ لوبنان دەنێرێت
پێشت سووریا سیستمی مووشەکی بۆ لوبنان دەنێرێت
بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
دواتر بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار