سووریا سیستمی مووشەکی بۆ لوبنان دەنێرێت



بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بە هاوکاری گروپی سەربازی تایبەتی ڕوسی ڤاگنەر ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی سیستمی مووشەکی بۆ حزبوڵای لوبنان.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا زانیاری هەواڵگری هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە بەشار ئەسەد،  ڕازی بووە بە دابینکردنی سیستمی بەرگری مووشەکی SI-22ی ڕووسی بۆ حزبوڵای لوبنان.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، گروپی ڤاگنەر ڕاسپێردراون بۆ گەیاندنی سیستمە مووشەکییەکە بە حزبوڵا و تا ئێستاش ڕوون نییە کە ئایا بەڕاستی ڕادەستکراوە یان نا.

ئەگەری بەدەستهێنانی ئەم سیستمەی حزبوڵڵا لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت لە لوبنانەوە بەرەیەکی نوێی شەڕ لە دژی ئیسرائیل بکرێتەوە.

بلینکن جارێکیتر گەیشتەوە ئیسرائیل
پێشت بلینکن جارێکیتر گەیشتەوە ئیسرائیل
سیروان بارزانی: بڕیاری سزادانی کۆڕەک تیلیکۆم کاتییە و چارەسەری دەکەین
دواتر سیروان بارزانی: بڕیاری سزادانی کۆڕەک تیلیکۆم کاتییە و چارەسەری دەکەین
ەیوەندیدار