خێزانێكی كورد لە فەلەستین بە بۆردومانی ئیسرائیل كوژران



شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل پێی ناوەتە 16هەمین ڕۆژەوە و بەهۆی بۆردومانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەززە، خێزانێكی كورد، كە 12 كەس بوون گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، 12 ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی كورد به‌ناوی (خێزانی ئامال كوردی) كه‌ له‌ باشووری كەرتی غەززە له‌نێو باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا ژیاون بەر بۆردومانی ئیسرائیل كەوتوون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌واوی خێزانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هیچ ئه‌ندامێكیان ڕزگاری نه‌بووه‌. هاوكات له‌نێو هه‌مان باڵه‌خانه‌ 90 كه‌سی تر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

خێزانی ئامال کوردی، بەشێک بوون لە 50 هەزار دانیشتووی بەڕەچەڵەك كوردی كەرتی غەززە.

بانکی ناوەندی پێنج ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر
پێشت بانکی ناوەندی پێنج ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر
تەندروستی فەڵەستین: ئیسرائیل لە ٢٤ کاتژمێردا ١٧٧ منداڵی کوشتووە
دواتر تەندروستی فەڵەستین: ئیسرائیل لە ٢٤ کاتژمێردا ١٧٧ منداڵی کوشتووە
ەیوەندیدار