تەندروستی فەڵەستین: ئیسرائیل لە ٢٤ کاتژمێردا ١٧٧ منداڵی کوشتووە



ڕۆژی یەکشەممە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٧ منداڵی فەڵەستینی کوشتووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری وتەبێژی فەڵەستینییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦٦ فەلەستینی کوشتووە کە ١١٧ کەسیان منداڵ بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە چوار هەزار و ٦٥١ فەلەستینی کوژراون، زیاتر لە ١٤ هەزار و ٢٤٥ کەسیش برینداربوون، ٪٤٠ی کوژراوەکان منداڵن، ی قوربانییەکان منداڵ و ژن و بەساڵاچووانن.

لای خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەی کوژراوانی نوێی لە سەرەتای هێرشی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ڕاگەیاند، زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس کوژراون کە زۆربەیان لە هێرشی سەرەتاییدا کاتێک چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “جيروزاليم بوست” پێنج هەزار و ١٣٢ هاووڵاتی ئیسرائیلی برینداربوون و ١٢ کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە، هەروەها ٢٨٧ برینداری سەخت و ٧٧٥ مامناوەند و ٣٦١٤ برینداری سووک تۆمارکراون.

خێزانێكی كورد لە فەلەستین بە بۆردومانی ئیسرائیل كوژران
پێشت خێزانێكی كورد لە فەلەستین بە بۆردومانی ئیسرائیل كوژران
شەڕی فرەبەرەیی دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
دواتر شەڕی فرەبەرەیی دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
ەیوەندیدار