“سوپاسی گەرمی مامۆستایان دەکەم بۆ خۆراگرییان و هیوادارم بەردەوام بن”



مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچونی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولیر، وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا وتی”سوپاسی گەرمی مامۆستایان دەکەم بۆ خۆراگرییان و هیوادارم بەردەوام بن”.

سەرۆکی حکومەت لە وتارەکەیدا ڕاشیگەیاند، سەرەرای ئەوەی مامۆستایان وەک هەموو مووچەخۆران مووچەکەیان دواکەوت و ماوەی سێ مانگە بەهۆی نەناردنی بەشە بوردجەی هەرێم لەلایەن عێراقەوە، بەڵام بەردەوام بون و درێژەیان بە کاروانەکەیاندا،

مەسرور بارزانی ئاماژەی بوەشدا، پرۆسەی خوێندن نەوەستاوە و زۆربەی مامۆستایان لە خۆبوردوانە بەردەوام بون لە دەوام کردن و هیوادارم سەرجەم مامۆستایان لەئەرکەکانیان بەردەوام بن،

لەبەشێکی تری وتەکانیدا مەسرور بارزانی رایگەیاند، هیوادارم هەوڵی ساردکردنەوەی مامۆستایان لە ئەرکەکانیان سەر نەگرێت و مامۆستایان فێرخوازان لەسەر ڕێبازی کۆڵنەدان فێر بکەن چونکە ئێمە کۆڵ نادەین،

مەسرور بارزانی جەختیشیکردەوە، نابێت مووچە تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان بکرێت و مافی هەموو مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستانە کە مووچە لەکاتی خۆیدا وەربگرن.

دەشڵێت، ئەگەر پرسی مووچەش جیا دەکرێتەوە لەوانی دیکە، دەبێت دابەشکردنی مووچە لە رێگەی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت.

ئەمڕۆ ئاهەنگی خولی 42ـەمینی دەرچووانی لەژێر ناونیشانی “زانست و خۆڕاگری و بەردەوامی”، بەڕێوە دەچێت و نوێنەرانی حکومی و حزبی و کونسوڵخانەکان بەشدار دەبن.

 

 

راستەوخۆ پێدانی مووچە لە بەغداوە، “قەوارەی هەرێم لاواز دەکات”
پێشت راستەوخۆ پێدانی مووچە لە بەغداوە، “قەوارەی هەرێم لاواز دەکات”
ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر بەڕێوە دەچێت
دواتر ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر بەڕێوە دەچێت
ەیوەندیدار