راستەوخۆ پێدانی مووچە لە بەغداوە، “قەوارەی هەرێم لاواز دەکات”



مەسرور بارزانی رایدەگەیێنێت، نابێت مووچە تێکەڵ بە بابەتە سیاسییەکان بکرێت و مافی هەموو مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستانە کە مووچە لەکاتی خۆیدا وەربگرن، بەڵام راستەوخۆ پیدانی مووچە لە بەغداوە، “قەوارەی هەرێمی کورستان لاواز دەکات.”

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە وتی، “لە دوا سەردانمدا بۆ بەغدا ئەو کاتەش وتمان کە نامانەوێت چیتر مووچە بابەتی سەرەکیی هەواڵەکان بێت.

مافێکی رەوا و سەرەکیی هەر مووچەخۆرێکە کە بەشێوەیەکی ئاسایی هەر مانگێک مووچە وەربگرێت، بەڵام دەبینین کە خەریکە ئەم بابەتەش بە ئاراستەیەکی هەڵەدا دەبردرێت.”

مەسرور بارزانی لەبارەی ئەو هەوڵانەی کە دەیانەوێت مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە بدرێت وتی، “هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستووریی ناو عێراقە، بۆیە ئەگەر مووچەش لە بابەتەکانی دیکە جیادەکرێتەوە، دیسان دەبێت هەر لە رێگەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابەش بکرێت، نەک وەکو ئەوەی هەندێ کەس داوایان کردووە کە بە میکانیزمێکی نادەستووری و راستەوخۆ مووچەخۆران بە بەغداوە ببەسترێنەوە، پێویستە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو کیانێکی فیدراڵ پارێزراو بن و نابێت چەمکی فیدراڵییەت لە عێراقدا لاواز بکرێت.”

 

جارێکیتر نرخی دۆلار گەشتەوە بەرزترین ئاست
پێشت جارێکیتر نرخی دۆلار گەشتەوە بەرزترین ئاست
“سوپاسی گەرمی مامۆستایان دەکەم بۆ خۆراگرییان و هیوادارم بەردەوام بن”
دواتر “سوپاسی گەرمی مامۆستایان دەکەم بۆ خۆراگرییان و هیوادارم بەردەوام بن”
ەیوەندیدار