ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ئەم ٨ خاڵە جێبەجێ بکە، تا ماویت نازانیت حەساسیەت چییە

خێزان

زۆرێکمان ناوە ناوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین توشی حەساسیەت دەبین و پێی بێزار دەبین، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێوشوێنە بۆ ڕێگری لە حەساسیەت:

– جلی پاک و خاوێن لەبەر بکە و جلەکانت لە شوێنی گونجاو دابنێ

– زوو زوو خۆت بشۆ و پاک و خاوێن بە

-با کەمتر  خۆڵ هەڵمژیت، لەکاتی شۆفێری جام دامەدەرەوە

 

– چەرچەف و جێگای خەوەکەت با پاک و خاوێن بێت و ناوە ناوە بیشۆ

– دڵنیابە لە پاکوخاوێنی ماڵ و کەرەستەی ماڵەکەت

– پێویستە جێگای کارەکەت ڕێکخراو و پاکو خاوێن بێت

– ئاو زۆر بخۆرەوە، چونکە وشک بونەوەی جەستە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ حەساسیەت

– ئارامی مێشکت بپارێزە و قەلەق مەبە

تەندروستی

چەند بەشێکی جەستە کە تۆ وادەزانیت ناتەوێت، بەڵام زۆر بەسوودە

خێزان

کۆمەڵێک بەش لە جەستەی ئێمەدا هەیە کە ڕەنگە تائێستا نەمانزانیبێت سودیان چییە و گەر نەبن چ کاریگەریەک لەسەر جەستەمان دادەنێن، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو بەشانە:

– خوارناوچەوان Glabella

ئەم بەشەی جەستە لە بواری پزیشکیدا بۆ پشکنینی نەخۆشی وشکبونەوەی جەستە dehydrated بەکاردێت، جگە لەوەی دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بزانیت کە کەسێک توڕەیە یاخود نا.

 

چوقڵی کوڕکوڕاگەی گوێ

بەسودە بۆ جیاکردنەوە و وەرگرتنی دەنگ لە بەشی پشتەوە.

 

– frenulum لە لێو و زماندا

زۆر بەسودە بۆ جوڵەی لێو و زمان هەرچۆنێک بیەوێت، ئەو کەسانەی ئەمەیان نییە ناتوانن بە باشی قسە بکەن.

 

– پەنجە گەورەی قاچ

بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی جەستە بەسودە

 

– لیکەڕژێن

پەیوەستە بە لیکەڕژێنی فرمێسک و تەڕکردنی چاو لە کاتی پێویستیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕووەکێک کە ئازاری جومگەکان لە جەستەدا ناهێڵێت

خێزان

ئازاری جومگەکان یەکێکە لە کۆنترین ئەو کیسە تەندروستیانەی کە مرۆڤ هەستی پێکردوە و زۆرێک لە خەڵکی بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕوەکێکی زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە:

 

– کەوچکەچایەک زەردەچەوە بخەرە نێو شیرەوە و دواتر بیخۆرەوە

– دەتوانیت دارچینی لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵبکەیت و کەمێک هەنگوینی تێبکەیت، پاشان بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەکان بیخۆیتەوە

– یەکێک لە بەسووترین ڕوەکەکان  بۆ ئەو کێشەیە کەلەرمە، گەڵایەکی کەلەرم بخەرە نێو کاغەزی ئەلەمنیۆمەوە و دواتر بیکە فڕنەوە  تا گەرم دەبێت، بەڵام نابێت بهێڵیت بسوتێت، دواتر گەڵاکە دەربهێنە و بەگەرمی لە ئەو شوێنەی بئاڵێنە کە ئازاری هەیە و بە باندجێک بۆ ماوەی ١ کاتژمێر بیهێلەرەوە، دواتر ئازارەکەی نامێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی سەلمێندراو کە ڕێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر

خێزان

نەخۆشی زەهایمەر و لە بیرچونەوە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە ژیانێکی تەندرووستیان نەبووە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە زەهایمەر:

 

– کۆنتڕۆڵی پەستانە دەروونیەکانت بکە، لە ڕێگەی نوێژ و پەرستش یان وەرزشی یۆگا

– بەڕێژەی پێویست و  تەندرووست بخەوە

– بەردەوامبە لە فێربونی شتی نوێ، بۆنموونە زمانی نوێ، چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو کەسانەی مێشکیان زیاتر بەکاردێنن کەمتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن

– خواردنی تەندرووست بخۆ

– کەسێکی کۆمەڵایەتی بە و تێکەڵی خەڵک ببە

– بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزش بکە و لێی دامەبڕێ

 

– واز لە جگەرە کێشان بهێنە، چونکە ٨٠٪ی ئەوانەی جگەرەکێشن لە پاش تەمەنی ٦٥ ساڵ ئەگەری توشبوون بە  زەهایمەریان هەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین