دوو كەس لە زێی بچووك لە خنكان ڕزگاركران



لە سنووری شارۆچكەی كۆیە، لە ماوەی نیو کاتژمێردا دوو هاووڵاتی لە خنکان لە زێی بچووك ڕزگار کراون.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە کاتژمێر 9:30ـی سەرلەبەیانیی هاووڵاتییەكی خەڵكی هەولێر، كە تەمەنی 35 ساڵ بووە و بۆ گەشت و سەیران چۆتە شارەدێی ئاشتی لە سنووری كۆیە، لەكاتی مەلەكردن لە زێی بچووك خەریكبووە بخنكێت، بەڵام هاووڵاتیان و مەلەوانەكانی ناوچەكە ڕزگاریان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، نیو كاتژمێر دواتر هاووڵاتییەكی دیكەی تەمەن 12 ساڵی خەڵكی چەمچەماڵ لە شارەدێی تەقتەق لە زێی بچووك لە خنكان ڕزگار كراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، تەنیا هەینی ڕابردوو 7 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکان و ئەمساڵیش تا ئێستا بە گشتی 36 کەس خنکاون.

تەندروستی قوربانیانی ڕووداوەكەی شارەزووری ئاشكراكرد
پێشت تەندروستی قوربانیانی ڕووداوەكەی شارەزووری ئاشكراكرد
عێراقییەكان بۆ پشتیوانی قورئان گەرمای هاوین نایانوەستێنێت
دواتر عێراقییەكان بۆ پشتیوانی قورئان گەرمای هاوین نایانوەستێنێت
ەیوەندیدار