بەڕێوەبەرێک لەسەر گەندەڵی بە هەشت ساڵ زیندانی سزا دەدرێت 



بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی حلە لە ئەنجامی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و ئەنجامدانی گەندەڵی هەشت ساڵ زیندانی دەکرێت.

بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی دژی گەندەڵی، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی حلە دا سەپاند، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو سەرپێچیانەیە کە لە گرێبەستێکدا ئەنجامدراون، بوونەتە هۆی بەفیڕۆدان و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێشێلکارییانەی لە گرێبەستەکەدا لەنێوان پارێزگاری بابل و کۆمپانیای گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێل ئەنجامدراوە، کە پێکهاتووە لە دابینکردنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بۆ شارەوانی بە بەهای 250 ملیۆن دینار، لەکاتێکدا نرخی راستەقینەی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە لە کۆمپانیاکە بە 180 ملیۆن دینار بووە.

بەپێی دەستەکە، دوای پشکنینی ئەو بەڵگانەی لە دۆسیەکەدا هەبوون، دادگا  بڕیاریدا سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بە غیاب بەسەردا بسەپێنێت.

 

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لە دایكبوونی پێشەوا قازی محەمەدە
پێشت ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لە دایكبوونی پێشەوا قازی محەمەدە
یەکخستنەوەی نرخی بەنزین دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
دواتر یەکخستنەوەی نرخی بەنزین دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
ەیوەندیدار