یەکخستنەوەی نرخی بەنزین دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە



 

بڕیارە ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان یەکبخرێتەوە و بەنرخی ٧٥٠ دیناربۆ هەر لیترێک بە هاووڵاتییان بفرۆشرێت.

نێچیر خەلیل، جێگری بەڕێوەبەری بەنزینخانەی هەڵوێست لە سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەپێی بڕیارێک نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان یەکدەخرێتەوە و دەکرێت بە ٧٥٠ دینار.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئەو بڕیارە بەنزینی ٨٠٠ دیناری و ٦٩٠ دیناری دەگرێتەوە کە تایبەتە بە تاکسی و پاس.

لەبارەی نرخی بەنزینی بازرگانییەوە نێچیر خەلیل وتی، ئەو بڕیارە کاریگەری لەسەر نرخی بەنزینی بازرگانیش دەبێت و پێشبینی دەکەین نرخەکەی دا ببەزێت.

ئەوە لە کاتێکدایە نرخی بەنزین لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و لە ماوەی ڕابردوودا ئەو نرخە زۆر بەرزبووەوە و ئەوەش ناڕەزایی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.

 

 

بەڕێوەبەرێک لەسەر گەندەڵی بە هەشت ساڵ زیندانی سزا دەدرێت 
پێشت بەڕێوەبەرێک لەسەر گەندەڵی بە هەشت ساڵ زیندانی سزا دەدرێت 
ئەمڕۆ ڕۆژی كرێكارانی جیهانە
دواتر ئەمڕۆ ڕۆژی كرێكارانی جیهانە
ەیوەندیدار