ئێران ڕۆژی شەممەی كردە جەژن



نوسینگەی عەلی خامنەیی ڕایدەگەیەنێت، هیلالی مانگی شەوال نەبینراوە و شەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنە.

نوسینگەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ نەتوانرا هیلالی شەوال ببینرێت.

لیژنەی بینینی مانگ لە نوسینگەی خامنەیی لە بەیاننامەیەكدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەمڕ پێنج شەممە نەتوانرا هیلالی مانگی شەوالی 1444 لە هەموو ناوچەكانی وڵات ببینرێت، بۆیە شەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

هەریەك لە سعودیە و قەتەر و ئەردەن و چەند وڵاتێكی ترو وەقفی سوننە لە عێراق، سبەینێ‌ هەینییان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند.

هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت
پێشت هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت
مرۆڤ دەچێتەوە بۆ سەر مانگ و تێچووی گەشتەكەش ئاشكرا دەكرێت
دواتر مرۆڤ دەچێتەوە بۆ سەر مانگ و تێچووی گەشتەكەش ئاشكرا دەكرێت
ەیوەندیدار