هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت



بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت ، تەنها لەیەكەم ڕۆژی جەژن دا كاروباری بازرگانی و گومرگی بۆماوەی 24 كاتژمێر ڕادەگیرێت و دووەم ڕۆژی جەژن كاروبارەكان ئاسای دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەموو لایەك ئاگادار دەكەنەوە ، كە تەنها لەیەكەم ڕۆژی جەژن دا كاروباری بازرگانی و گومرگی بۆماوەی 24 كاتژمێر ڕادەگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دووەم ڕۆژی جەژن كاروبارەكان ئاسای دەبێتەوە و هاتووچۆی گەشتیاری بەهیچ شێوەیەك ڕاناگیرێت و هاتووچۆی گەشتیاری (٢٤) كاتژمێر و لە جەژن و پشووەكانیشدا بەردەوامی هەیە و كراوەیە .

عومەری کوڕی خەتاب بەهۆی چاوپیسی ڕێگای بە پیاوێک نەداوە بچێتە مزگەوت
پێشت عومەری کوڕی خەتاب بەهۆی چاوپیسی ڕێگای بە پیاوێک نەداوە بچێتە مزگەوت
ئێران ڕۆژی شەممەی كردە جەژن
دواتر ئێران ڕۆژی شەممەی كردە جەژن
ەیوەندیدار