بەڕازیل سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال



 

لە میانی یارییەكانی گرووپی G لە مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی سویسرای بردەوە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر كرد.

كێبڕكێی نیوەی یەكەمی یارییەكە بەزۆری لە ناوەڕاستی یاریگاكە بوو و هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی مەترسییەكی بەرچاو بۆسەر گۆڵی یەكتر درووست بكەن و بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە خولەكی ٦٤ی یارییەكەدا هەڵبژاردەی بەڕازیل گۆڵێكی لە رێگەی ڤینیسوس جۆنیۆر تۆماركرد بەڵام سستەمی ڤار نەیهێشت خۆشییەكەیان تاسەر بێت و گۆڵەكەی بە بیانووی ئۆفساید هەژمار نەكرد.

یاریزانانی بەڕازیل بەردەوامبوون لە هێرشەكان و فشاری زیاتریان خستە سەر هێڵی بەرگری و گۆڵپارێزی سویسرا تاكو لە خولەكی ٨٣دا كازیمیرۆ شووتێكی بەهێزی لێدا و تۆڕی سویسرای هەژاند و بۆردی ئەنجامەكانی بۆ ١- ٠ گۆڕی.

كۆتا خولەكەكانی یارییەكە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئەنجامەكە رووینەدا و هەڵبژاردەی بەڕازیل دووەم بردنەوەی لە مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢ تۆماركرد و سەركەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر كرد.

هاوكات، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جیرمان، نەیمار بەهۆی پێكانی قاچیەوە نەیتوانی لە یارییەكە بەشداری بكات.

یارییەكە لە یاریگای ٩٧٤ و بە ئامادەبوونی ٤٣ هەزار ٦٩٤ هاندەر بەڕێوەچوو.

لە ئێزمیر 167 كۆچبەر ڕزگاركران
پێشت لە ئێزمیر 167 كۆچبەر ڕزگاركران
هاوردەكردنی گەنمەشامی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەكرێت
دواتر هاوردەكردنی گەنمەشامی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەكرێت
ەیوەندیدار