هاوردەكردنی گەنمەشامی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەكرێت


لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، داوایەک لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت دەكات هاوردەكردنی گەنمەشامی رابگرن تا ئەوكاتەی بەرهەمی ناوخۆیی تەواو دەبێت.

لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێریی لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریدا بەنووسراوی فەرمی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بكات هاوردەكردنی گەنمەشامی قەدەغە بكرێت تا ئەوكاتەی بەرهەمی ناوخۆیی تەواو دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی لیژنەکە، بڕیاردراوە بەپێكهێنانی لیژنەیەكی لاوەكی بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچەی گەرمیان.
ئەو داوایەی لیژنەی کشتوکاڵ بەهۆی ناڕەزایی ئەو جووتیارانەوەیە کە بەرهەمی گەنمەشامیان داچاندووە بەهۆی بەرهەمی هاوردەوە و بۆیان ساخ نابێتەوە لە بازاڕدا.

بەڕازیل سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال
پێشت بەڕازیل سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال
3000 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن
دواتر 3000 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن
پەیوەندیدار