فوئاد حسێن: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆزە



فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە “ئالۆز” وەسفکرد و لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند دیاریکردنی خەرجی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە 6 دۆلار “واقیعی نییە”.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند، “ئەوەی ئێمە تێیگەیشتووین، خەرجی دەرهێنان و بارکردنی نەوتی (هەرێمی کوردستان) دەگاتە 25 دۆلار…کۆمپانیاکان ئەوە قبوڵناکەن تۆ بێیت بەرمیلێک لە جیاتی ئەوەی نزیکی 25 دۆلار 6 دۆلاری پێبدەیت.”

وەزیری دەرەوەی عێراق، کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە، داوای چارەسەرکردنی ئەم پرسەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کرد “بە گۆڕینی یاسای بودجە.” بەڵام لە هەمانکاتدا ئاماژەیدا بەوەی کە ئێستا گۆڕانکاری لە یاسای بودجەدا بە هۆی کێشەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران و دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئالۆزبووە.

فوئاد حسێن پێشنیازی کرد چارەسەرێکی تر بدۆزرێتەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق بگاتە ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ هەرێم تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە یاسای بودجەدا دەکرێت و وتیشی: “وەزیری نەوت لەگەڵ شاندی جەنابی سەرۆک وەزیران دێت بۆ (واشنتن)، و دەرفەت زیاتر هەیە باسی بکەین لەگەڵیان”.

سامسۆنگ پەردە لەسەر گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 لادەدات، کە پڕن لە داهێنانی ناوازە و ئاسایش
پێت سامسۆنگ پەردە لەسەر گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 لادەدات، کە پڕن لە داهێنانی ناوازە و ئاسایش
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا لە واشنتۆن کۆبوونەوە
دوات وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا لە واشنتۆن کۆبوونەوە
پەیوەنیدر