“هەژماری من” لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد



فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی “هەژماری من”، ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەولێر زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر هەژماریان بۆ کراوەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 11ـی شوباتی 2024 پڕۆسەی ناو تۆمارکردنی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانبەرانی کاروباری هونەری- پارێزگای سلێمانی ئاگادارکرانەوە کە سەردانی بەشی ئایتی بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی “هەژماری من”.

لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئادارەوە بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکاندا، مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.

هاوکات ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، دەربارەی هەژماری من ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە، و تێدا ئاماژە بەوەدەکەن کە (هەژماری من ) ڕەتدەکەنەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئاماژەیان بەوەشکرد، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بکرێتەوە، ڕاستەوخۆ مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام بە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو، هیچ دڵنیاییەکی مسۆگەر نییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی “هەژماری من”ەوە، لەکاتی خۆیدا مووچە بدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر نزیکەی 210 هەزار فەرمانبەر لە پارێزگای هەولێر هەژماریان بۆ کراوەتەوە و نزیکەی 80 هەزار فەرمانبەریش کارتی بانکیان وەرگرتووه‌ته‌وه‌، مانگی ڕابردووش نزیکەی 3 هەزار فەرمانبەر لەڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە.

ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت
پێت ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت
مەسرور بارزانی لە واشنتۆنەوە داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات
دوات مەسرور بارزانی لە واشنتۆنەوە داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات
پەیوەنیدر